top of page
  • Writer's pictureAshur Brick

خشتی ئاشور ژمارەیەک سیمینار ڕێک دەخات لەسەر دوایین پێشکەوتنەکانی بواری خشت لە ئەوروپادا

بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای کلیای فەڕەنسی و بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە تەلارسازان و ئەندازیاران و شارەزایانی بواری بیناسازی لە کورستانی عێڕاق ، خشتی ئاشور چەند سیمینارێکی ڕێک خست بۆ ناساندنی دوایین پێشکەوتنەکانی بواری خشت لە ئەوروپادا و بۆ ناساندی خشتی عازلی ستونی بلۆکی VSI.


کلیا ، کۆمپانیایەکی فەڕەنسی کە بنکەی سەرەکی لە بورگاندی فەڕەنسایە، نازناوێکی جیهانی هەیە لە بواری قوڕی خەست و ئۆتۆمەیشن کرۆکی کارکردنیانە.


خشتی عازلی ستونی بلۆکی VSI دەتوانێت بە ژینگەیەکی ژیانی ئارام تر و کەمکردنەوەی تێچووی و کاتی دروست کردنی بیناکان و لەهەمان کاتدا بەهۆی کەمتر بەکارهێنانی وزەوە بەرهەمێکی هاوڕێی ژینگەیە. بۆ زانیاری زیاتری کلیک لێرە بکە.


خشتی VSI) vertical holes, structural loadbearing, heat insulating); ژمارەیەکی زۆر سوودی هەیە بۆ بواری بیناتنانی دیوارەکان لەوانە:


  • تەندروست و ئارام

  • دروست کراو کە قوڕی سروشتی

  • عەزلی دەنگ و گەرما

  • نەگەیاندی شێ و گەرمایی

  • توانای هەڵگرتنی کێشی زۆر وە دروست کردنی تا چوار قات بینا

  • کەمکردنەوەی تێچووی دروست کردن بەهۆی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ستیل و و کۆنکرێت و مونە و دەستی کار و کێشی بیناکان

  • دروست کردنی خێرا چونکە ئەم خشتانە ساف کراون و پێکەوە دەلکێنرێن

  • خشتەکان بەشێکن لە بەشی ڕاگری بیناکە و کۆنکرێت دەکرێتە ناو خشتەکانەوە

    • گونجاوە بۆ ناوچەکانی کە مەترسی بوومەلەرزەی هەیە و مەترسی ڕێژەی کۆنکرێتی نیە

    • کەمکردنەوەی تێچووی ساردکردنەوە و گەرم کردنی بیناکان و خانووەکان بەهۆی عەزلی گەرماوە

زانیاری زیاتر لەم وێنانەی خوارەوەدا دەردەکەون:


ئەمەش چەند وێنەیەکی بەشداری بەشداربووانە لە سیمینارەکاندا:


bottom of page