top of page
  • Writer's pictureAshur Brick

خشتی بلۆکی کێش هەڵگر ئێستا بەردەستە لە خشتی ئاشور

چارەسەرێکی دیواری بینای داهێنەر بە بەکارهێنانی خشت کە ئایندەی شێوازی دیوارەکان دەکات لەکوردستان و عێراقدا بەسوودوەرگرتن لەنوێترین تەکنەلۆژیای فەرەنسی کە تێچووی کەم و ژینگەیەکی ئارام و بینای درێژخایەن .



ئەم جۆرە خشتە کە بەکاردێت لە دروست کردنی دیوار یارمەتیت دەدات بۆ پاشەکەوت کردن لەسەر خەرجیەکانی پۆڵا و کۆنکرێت لەبەر توانای هەڵگرتنی کێشی ستونی و گونجاوە بۆ دروست کردنی خانووی سێ قاتی بە ڕەچاو کردنی باری بومەلەرزە و بارە جوڵاوەکانی تری وەک هەوا. ئەم بەرهەمە عەزلی گەرمی و سەرما و دەنگی باشترە هەیە لە بەرهەمە باوەکانی دروست کردنی دیوار لە هەمان کاتدا کێشی کەمترە. ئەم خشتە توانای هەڵگرتنی قورسایی زیاترە لە ٧.٥ نیوتن\مم٢ دا کە ڕێگەدەدات بە دروست کردنی دیواری کێش هەڵگر . بە هۆی کەمکردنەوەی پایەوە تێچووی هەیکەلی بیناکان کەمدەکاتەوە .


تایبەتمەندیەکانی خشتی بلۆکی کێش هەڵگری خشتی ئاشور (200مم) :

  • کەمترین توانای هەڵگرتنی هەر خشتێک ٧.٥ مێگا پاسکاڵە کە یەکسانە بە ٧٦ تەن کێشی هەڵگرتن بۆ هەر خشتێک

  • خشتی بلۆکی کێش هەڵگر 40٪ سووکترە لە کەرەستەی دیواری ئاسایی وەک بلۆکی کۆنکرێتی کە ڕێگە بە پاشەکەوتێکی گەورە دەدات لەسەر تێچووی پێکهاتەیی بەهۆی کەمکردنەوە لە باری مردووی بیناکان. هەروەها ڕێگە دەدات بە خێراکردنی پرۆسەی دروست کردن و ئاسان کردنی مامەڵە.

  • توانای بەرزی هەڵگرتنی کێش کە گونجاوە بۆ ماڵەکان تا G+1 بە بەبێ پشتگیری پایە وە بەڕەچاو کردنی باری بومەلەرزەیی, باری با و بارودۆخی تری ناوچەکە.

  • قەبارەری خشتەکە ٤٠٠ مم (درێژی)x ٢٠٠ مم(پانی) x ٢٠٠ مم (بەرزی)

  • میکانیزمی پێکەوە بەستنی ئاسۆیی پردی گەرمی لەسەر ڕیزێک خشت بە ئاسۆیی ناهێلێت و پێویستی بە هیچ مونەیەکی چیمەنتۆی زیادکراو نییە بۆ بەستەری ئاسۆیی بۆیە دەبێتە باش کردنی عەزلی گەرما.

  • توانای عەزلی گەرمایی و دەنگی نایاب. ئەمە دەبێتە پاشەکەوت کردنی ڕاستەوخۆ لە وزەی بەکارهاتوو بۆ ئامێرەکانی ساردکردنەوە و گەرم کردنەوە

  • رێژەیەکی کەم لە هەڵمژینی ئاو (کەمتر لە ١٦%) کە مەترسی شێ و درز و گرژ بوونی دیوارەکان کەمدەکاتەوە

  • تووشی هەڵوەرین نابێت بە مەودای دوورودرێژ بە هۆی نەبووی کاربۆنکردن

  • مەوادێکی زۆر تەمەن درێژە و ناسوتێت چونکە لە پرۆسەی دروست کردندا لە سەروو ٩٠٠ پلەی سەدی سوور کراوەتەوە. توانای بەرهەڵستی ئاگری بۆ ٢٤٠ دەقیقە هەیە.

بۆ زانیاری زیاتر لە تەکنیکی سەدانی لاپەڕەی بەرهەمەکانمان بکە https://ku.ashurbrick.com/products یان پەیوەندیمان پێوە بکە لە 009647708008000 یان ئیمەیڵمان بۆ بکە لە info@ashurbrick.com




bottom of page