• Ashur Brick

کونسوڵی گشتی وڵاتی فەڕەنسا له هەرێمی کوردستان سەردانی خشتی ئاشور ئاشور دەکات

خشتی ئاشور خۆشحاڵ بوو بەمیوانداریکردنی کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لەهەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێز ئۆلیڤیەر دیکۆتیگنیو و وەفدێکی یاوەری کە پێک هاتووبون لە قائیمقامی شارەوانی چەمچەماڵ بەڕێز ڕمک رمک قادر و یاوەری چەندین بەڕێوبەری گشتی چەمچەماڵ.


هۆکاری سەرەکی سەردانەکە بۆ پشکنینی ئەو کارانە بوو کە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لە بە هاوکاری کۆمپانیای خشتی ئاشور کە بنکەی سەرەکی لەسلێمانیە و کۆمپانیای CLEIA SAS کە کۆمپانیایەکی ناوداری ئەندازیاری فەرەنسییە و کار لەسەر سیستەمەکانی خۆکار دەکات لەپیشەسازی خشت و سیرامیک لە سەرتاسەری جیهاندا .


هەروەها بەڕێز دیکۆتیگنیس زیانیاری زیاتری لەلایەن تیمی خشتی ئاشور و پسپۆڕانی فەڕەنسی شێوازی کارکردنی کارگەی بۆ ڕوون کرایەوە و چەندین داهێنانی نوێ کە دەکرێت لە بواری بەرهەمهێنانی بیناسازی دا بکرێت کاتێک کارگەکە دەکەوێتە کار و بەرهەمهێنان لە ڕێگای بەرهەمی نوێ و بە ستانداردی ئەوروپی.


کونسوڵی گشتی فەرەنسا شازی خۆی لەچۆنیەتی ئەو کارو کارە دەرببڕیت کەئەنجامدراون و گوتی نموونەیەکی سەرکەوتووی هاوبەشی و هاوکاری کورد - فەرەنسی نیشاندا . پشتیوانی خۆی بۆ پڕۆژەکە دوپاتکردەوەو گوتی هانی ئەو جۆرە هاوکاریانە دەدات لەنێوان فەرەنساو هاوتا ناوخۆییەکانیان بۆ زیاتر پەرەپێدانی هاوکاری نێوان کەرتی تایبەت .


خشتی ئاشور گەورەترین هێڵی بەرهەم خشتە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە 1200 تۆن خشتی هەیە لە ڕۆژێکدا و لەلایەن شارەزایی ئەندازیاریی فەرەنسییەوە پاڵپشتی تەواوی بۆ کراوە بۆ هێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای نوێ لە دروستکردنی خشتدا بۆ ناو هەرێمی کوردستان و عێراق .


کارگەکە دەکەوێتە نێوان چەمچەماڵ و تەکیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی و لەئێستادا لەبەرهەمهێناندایە


بۆ زانیاری زیاتر لەسەر خشتی ئاشور و بەرهەمەکانمان پەیوەندیمان پێوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 009647707800800 یان ئیمەیڵی info@ashurbrick.com